کۆمیسیۆن لەبارەی گۆڕانکاری لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕونکردنەوە دەدات

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2793 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی تانەکان لەئەنجامی هەڵبژاردن کەمە و تاکو ئێستا هیچ سکاڵایەکی لەجۆری سور تۆمارنەکراوە، بەوەش تاکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەنجامەکان نایەت.

عامر حوسەینی، سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمیدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە،" بەپێی رێککارەکانی کۆمیسیۆن سێ جۆر سکاڵا لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەیە، جۆری یەکەمیان بە رەنگی زەرد ناودەبرێت کە هیچ بەڵگەیەکیان نییە و رەتدەکرێنەوە، جۆری دوەمیان سەوزە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ئیداری هەیە بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان نابێ، جۆری سێیەمیش بەرەنگی سور ناودەبرێت و رەنگە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێ ".

ئەوەشیخستەڕوو، تاکو ئێستا هیچ سکاڵایەک لەجۆری سور تۆمارنەکراوە و کۆمیسیۆن سەرقاڵی پۆڵێنکردنی جۆری سکاڵاکانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان باسی لەوەکردبوو، 101 سکاڵا لەسەر هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمارکراوە، کە 44یان لەسەر دەنگدانی تایبەت بون و 57یش لەدەنگدانی گشتی.