شارپرێس:
كه‌شناسێكى كورد ئاشكرایده‌كات، له‌ڕۆژى شه‌ممه‌وه كه‌شێكى ساردى زستانه ڕوو له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت، "له15 بۆ 17ى ئه‌م مانگه باران‌و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوشه‌وه ده‌بێت هاوڵاتیان گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنن به‌هۆى ئه‌و سه‌رمایه‌ى ڕوو له‌ناوچه‌كه ده‌كات.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ئاشكرایكرد، "پێشبینی نوێی ڕەوشی کەشوهەوای هەرێم، لەڕۆژی شەممەو یەکشەممە تاکو نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە له 15 بۆ 17ى ئه‌م مانگه هاتنی شەپۆلی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاست‌و هاتنى شێ لەدەریای سور بۆ ناوچەکانمان‌و هاوکات هاتنی بارستە هەوای ساردیش، لەزۆربەی ناوچەکان ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت‌و ناوبەناویش باران دەبارێت".
وتیشى:"بەگشتیی بارانبارینەکە مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت، لەناوچەی جیا جیا لەهەندێککاتدا بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکە، لەناوچە شاخاویییەکان‌و بەشێکی ناوچەکانی سنوری هەولێرو دهۆک‌و ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری ڕودانی لافاو ئەگەرێکی بەهێزە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "لەناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەکان ئەو ناوچە شاخاوییانەی 3000 مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزن، بەفرێکی باش‌و پێویست دەبارێت‌و چیاکانی قەندیل‌و حەسارۆست‌و چەند چیایەکی دیكه‌ش، ئەگەرى هەیە لەناو ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفر ببارێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەگشتیی لەهەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو 5 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە، لەڕۆژی شەممەشه‌وە دەبێت هاوڵاتیان ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بەکاربهێنن، لەڕۆژی دوشەممە 17ی ئه‌م مانگه، له‌نیوەڕۆ بەدواوە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە".
