شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوریی ئاشكرایكردوه، سزاکانی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕوسی، وای لێکردوە کە پشکی 75%ی خۆی لەکێڵگەی غەربی قورنە2 بفرۆشێتو بڕیاریش بدات بەمزوانە عێراق جێبهێڵێت.
مەرسوومی ڕونیکردوهتەوە، سزاکان بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر کارەکانی کۆمپانیاکە داناوە، چونکە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا لاوەکییەکان هەڵوەشاندوەتەوەو لەدوو مانگی ڕابردودا موچەی کارمەندانی نەداوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی بانکەکان بۆ حەواڵەکانی پارەکانی.
هەروەک ئاماژەی بەوەکردوە، "لوک ئۆیڵ" لەکڕینی کەلوپەلو فرۆشتنی پشکەکەی لەنەوتی عێراقدا ڕوبەڕوی کێشە بوەتەوە، دوای ئەوەی چوار بارهەڵگرەکەی لەمدواییانەدا ڕەتکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردوە، ڕەنگە یەکێک لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان پشکی کۆمپانیا ڕوسییەکە بکڕێت لەحاڵەتێکدا گرێبەستی وەبەرهێنان لە"خزمەتگوزاری"یەوە بگۆڕدرێت بۆ "هاوبەشی لەبەرهەمهێنان".
هۆشداریشیداوە لەوەی، دواکەوتنی پاکتاوکردنی کارەکانی "لوک ئۆیل" لەوانەیە ببێتە هۆی پشێویی لەبەرهەمهێنانی کێڵگەکە کە لەئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 420 هەزار بەرمیلە.