شارپرێس:
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا 32 کەسایەتیو دامەزاراوەی پەیوەندیدار بەبەرنامەی موشەکیی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە، ئۆفیسى كۆنترۆڵى دارییهكانى وهزارهتهكهش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییەکان لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشكرایكردوه، 32 کەسایەتیو دامەزاراوە کە لە(ئێران، ئیمارات، تورکیا، چین، هۆنگ کۆنگ، هیند، ئهڵمانیاو ئۆکرانیا) نیشتەجێن، بەهۆی چالاکییان لەتۆڕی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستیو درۆنیی ئێران، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
جۆن هێرلی جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزمو زانیاریی دارایی بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە جەختیکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرتاسەری جیهان لەتۆڕێکی دارایی بۆ سپیکردنەوەی پارە، کڕینی پێداویستییەکانی بەرنامەی ئەتۆمیو درۆنیی خۆییو پشتیوانیی لەگروپە بەوەکالەتەکان کەڵک وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، سیاسەتی زۆرترین گوشار لەسەر ئێران بۆ کۆتاییهێنان بەهەڕەشەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە بەردەوامدەبێت".
ئهوهشى وتوه، "ئەمریکا چاوەڕوانیی لەوڵاتانی جیهان هەیە، گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ئێران بەتەواوی جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بەسیستەمی دارایی جیهان بپچڕێنن".
