شارپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێكیان لە پێنج شوێن لەسنوری دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا بە هاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ فڕینی فڕۆكە جەنگییەكان و هەلیكۆپتەرەكاندا.
هێزەكانی هاوپەیمانان دەوریەكەیان لە كێڵگەی نەوتی عومەرەوە بەرەو شارۆچكەی باغۆز لەسەر سنوری سوریا و عێراق دەستیپێكرد.
هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە لە پێنج شوێن لە نێوان شارۆچكەكانی ئەلسوسا و باغۆز هاتوچۆیان كرد، هەروەها پردی ئەلبوكەمال و گردی باغۆزیان پشكنی.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەوریەی بەردەوام لە لادێكانی دێرەزۆر ئەنجام دەدات و پاڵپشتی هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە هەسەدە دەكات لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی شانەكانی داعش بەردەوامن.