شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و دەستخۆشیم لێکردن، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووێتی و هەوڵەکانی هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات."
هەروەها قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، دڵنیامکردنەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبم، بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین".