شارپرێس:
ئەمرۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بەرەوپێشچونی دەنگەکانی رەوتەکەی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە عەلی حەمەساڵح بڵاویکردووەتەوە، سودانی هیوای خواستووە کە هەڵوێست ببێتە هێزێکی سەرەکی خزمەتگوزار بۆ خەڵکی عیراق و کوردستان.
لای خۆیەوە بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگێکی بەرچاو لەلایەن لیستەکەیانەوە.