شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووشەممەی داهاتوو سەردانی هەولێر دەکات.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی ڕۆژی دواتر (سێشەممە) گەشت دەکات بۆ دهۆک، لەوێ بەشداری لە کۆنفرانسێک لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک دەکات.
ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای فیدراڵی دەبێت بۆ هەرێم لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق، هەروەها یەکەم سەردانی کاندیدێکی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە دەبێت.
ئ.ح