هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌به‌رگريى شارستانیه‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، داوا لەهاوڵاتیان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان‌و قەراغ ڕوبارەکان نەکەن.


بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆشداریدایە هاوڵاتییانی سنورەکە بەهۆی ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین.

لەڕاگەیه‌نراوێكدا، بەرگریی شارستانی سۆران نوسیویه‌تى، "بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لەهەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت".

داوا لەهاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوه‌ بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن‌و خۆیان بەدور بگرن لەقەراغ ڕوبارەکان‌و ئەو دۆڵ‌و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاوو کۆبونەوەی ئاویان لێدەکرێت.

بەپەلە