شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین و دروست بوونی شۆرتی کارەبا لەسەر ژمارەیەک لە فیدەکانی کارەبای ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی ، تیمی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا دەستیان کرد بە چارەسەرکردنی کێشەکان و خۆشبەختانە زۆربەی کێشەکان چارەسەر کران و کارەبایان بۆ گەڕایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارکردن بەردەوامە تا بەتەواوی هەموو کێشەکان چارەسەر دەکەن .
دەشڵێت، سەرجەم تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و گواستنەوەی کارەبای بەڕێوەبەرەکانی دابەشکردنی کارەبای و لێپرسراو و کارمەندانی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا لە بەیانییەوە بەردەوام سەقاڵی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی کارەبا.