ئیسرائیل لەسوریا هێرشی زەمینی دەستپێدەكات

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی سوریا ئاشكرایانكرد، لەمڕۆوە ئیسرائی هێرشێكی فراوانی زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیەك دەستپێكردوەو بەشێوەیەكی هەرەمەكی تەقەیان لەخەڵكی ناوچەكان كردوە.


هاوكات، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیلیش چونه‌ ناو گوندی مه‌عاریه‌ له‌ناوچه‌ی حه‌وزی یه‌رموك له‌لادێكانی ڕۆژئاوای درعای پشتڕاستكردۆتەوە.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوش، بەرپرسێكی سوریا ئاشكرایكرد، پاسەوانی نیشتمانی سەر بەحیکمەت ھجری، كەسایەتی ئایینی دەروزەكان، ھێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئاسایشی گشتی لەدەوروبەری گوندەکانی ڕیمە حازم، مەجدەل، و وەلغا، و تەلی حەدید لەڕۆژئاوای شاری سویدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هێزه‌كانی ئیسرائیل چونه‌ته‌ ناو گونده‌كانی ئوفانیا، سه‌عایده‌و عه‌جره‌ف له‌لادێكانی سنوری قونه‌یتره‌.