لەپارێزگایەكی عێراق سبەی كرایە پشوو

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگای دیالە بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەو پارێزگایە، بەهۆی ئەوەی بارانێكی زۆر باریوەو لافاو لەزۆربەی شارەكاندا دروست بوە.


نوسینگەی تایبەتی پارێزگاری دیالە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی نالەباریی كەشوهەواو دروستبونی ئاستەنگ لەبەردەم چونی خوێندكاران بۆ خوێندنگەكان، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 16-11-2025 بكرێتە پشوی ناوەندەكانی خوێندن لەسەرانسەری پارێزگاكە.

دەشڵێت، بۆ پشوی ڕۆژەكانی دیكە بەپێی دۆخی كەشوو هەوای شارەكان بەڕێوەبەراتییەكان سەرپشككراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدرەنگانی شەوی ڕابردوەوە، شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆ ڕوی لەعێراق و هەرێمی كوردستان كردوەو بەهۆیەوە بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە، لەهەندێ ناوچەش لافاو هەستاوەو لەناوچە شاخاوییەكان بەفر باریوە.