ترەمپ داوای 5 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكات

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، ئاشكرایكرد، کە سکاڵا لەسەر دامەزراوەی پەخشی بەریتانی BBC تۆمار دەکات و داوای 5 ملیار دۆلار قەرەبویان لێ دەکات، لەدوای ئەوەی كەناڵەكە داوای لێبوردنی كرد، بەڵام ڕەتیكردەوە قەرەبوی بكاتەوە.

 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا  دەڵێت،"  BBC وتارێکی ئەویان بەشێوەیەکی هەڵە مۆنتاژ کردوە، لەکاتی ڕوداوەکانی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە 6ی کانونی دوەمی 2021، لەکاتێکدا لەڕاستیدا بەو شێوەیە نەیگوتوەو بۆیە پێویستە كەناڵەكە قەرەبوم بكاتەوە".
 
ترەمپ بەداوای لێبوردنەکە ڕازی نییەو دەڵێت،" هەفتەی داهاتوو سکاڵا تۆمار دەکات و داوای 1  تا 5 ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،" خەڵکی بەریتانیا زۆر توڕەن. چونکە ئەمە دەریخست کە BBC هەواڵی ساختە بڵاودەکاتەوە".

 ئەمە لەكاتێكدایە، BBC داوای لێبوردنی کرد، بەڵام دەڵێن" ئەمە ناچێتە چوارچێوەی ناوزڕاندنـەوەو ترەمپ ناتوانێت لەڕووی یاساییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات و هیچ قەرەوبیەكی ناكەینەوە".