شارپرێس:
سه‌ربارى تێپه‌ڕینى زیاتر له‌ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی‌و یەکێتیی وەکو براوەی یەکەم‌و دوەم، چەندین کۆبونەوەو گفتوگۆیان کردوە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت پارتى‌و یه‌كێتیى بگه‌نه ڕێكه‌وتن‌و نه‌رمیش بۆ یه‌ك بنوێنن"، ده‌شڵێت، "پێویستە کورد خۆی ڕێکبخات‌و خۆی کۆبکاتەوە".
پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی هۆشداریده‌دات‌و له‌باره‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه‌و به‌پێویستى ده‌زانێت، "پارتى کۆببنەوە‌و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستپێبکەن، پێویستە کورد خۆی ڕێکبخات‌و خۆی کۆبکاتەوە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یه‌كێتیى له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیاى نزیك له‌پارتى وتویه‌تى، "نەمزانیوە وادەیەک بۆ کۆبونەوە دانرابێت له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیى، بەڵام لەکاتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر، قوباد تاڵەبانی هەریەك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم‌و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمى بینیوە، بێگومان قسەکراوە، ئیدی کاتی ئەوەیە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوەو هەردولا نەرمی بنوێنن".
پۆڵا تاڵەبانی باسى له‌وه‌شكردوه، "با چاوەڕوان بین بزانین دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، چ ڕاگەیه‌نراوێكی دەبێت‌و چی دەڵێت سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەت".
