چین ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی تایوان دەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە خەمڵاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە  شی جینپینگ سەرۆکی چین فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە تا ساڵی ٢٠٢٧ ئامادەی کۆنترۆڵکردنی تایوان لە ڕووی سەربازییەوە بن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەکین یەکگرتنەوەی تایوان بە شتێکی دڵنیاکراو دەزانێت، پێی باشترە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەدەستی بهێنێت، بەڵام ئەمە بە وەستاندنی هەر دەستوەردانێکی دەرەکییەوە دەبەستێتەوە.

لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا، جیپینگ گەڕانەوەی تایوانی بە بەشێک لە نەزمی نێودەوڵەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم زانی لە دوای شکستی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٤٥وە.

گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چین و ژاپۆن دروست بووە بەهۆی لێدوان سەبارەت بە دەستێوەردان لە ئەگەری داگیرکردنی تایوان.

هاوکات سەرەڕای ڕەتکردنەوەی واشنتۆن تا بە فەرمی دان بە سەربەخۆیی تایواندا بنێت، بەڵام چەک بۆ ئەو دوورگەیە دابین دەکات و پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ بەرپرسانی تایواندا دەپارێزێت.
ئ.ح