شارپرێس:
ڕاگهیهنراوێكى فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) وردهكاریى پێكهێنانى یهكهیهكى نوێى سهربازیى ڕاگهیاندوه كه فڕۆكهى بێفڕۆكهوان (درۆن) دهگرێتهوه، باس لهوهشكراوه، درۆنهكان هێرشكارنو لهناوچه جیاوازهكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست جێگیركراون.
سێنتكۆم ئاماژهى بهوهداوه، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یەک ئاراستە کاردەکەن، دوای پێکانی ئامانجەکان ناگەڕێنەوە، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراونو لەژێر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادان، ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە زۆرجار بەدرۆنی بۆمبڕێژکراو ناودەبرێن.
پێکهێنای یەکەی (پێوەدانی دووپشک TFSS) دوای چوار مانگ لەبڕیاری پیت هێگێسەس وەزیری جەنگیی ئەمریکا دێت، كه داوایکردبوو پەلەبکرێت لەپرۆسەی دەستەبەرکردنو بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەنرخی گونجاو.
ڕاگەیهنراوهكهى سێنتکۆم ئاماژهى بهوهداوه، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە وا دروستکراون بەتێچوی کەمو کاریگەرییو توانای زۆر بخرێتە بەردەست سەربازانی سوپای ئەمریکا.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەجۆری لوکاسن، بەفڕین لەمەودای دور دەناسرێنەوە، دەتوانرێت بەمیکانیزمو شێوەی جیاواز بەکاربهێنرێت، لەسەکۆی سەربەخۆوە یان لەگەڵ سەکۆی هەڵدانی موشەک، هەروەها لەسەر بارهەڵگریش.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، "ئەو یەکە نوێیە بۆ دۆخێک دانراوە لەرێگەیەوە داهێنان دەکرێتە ئامرازی بەرپەرچدانەوە".
کوپەر لەوباوەڕەدایە بەهێزکردنی توانای سەربازانی ئەمریکا لەڕێگەی درۆنی پێشکەوتوو، نیشانەی داهێنانو هێزو توانای سوپای ئەمریکایە بۆ بەرپەرچدانەوەی 'لایەنی خراپ'.
ئەیلولی ڕابردوو فەرماندەیی ناوەندی لەڕێگەی پڕۆگرامو هەڵمەتێکی سەربازیەوە بڕیاریدا بەخێراکردنی توانای تەکنەلۆژی هێزەکانیان، لەڕێگەیەوە داهێنانو تەکنەلۆژیا دەبنە ئەرکو کاری سەرەکی سێنتکۆم لەقۆناغی داهاتودا.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی یەکەی پێوەدانی دوپشک لەلایەن سەربازانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە سەرپەرشتیدەکرێن، لەدانانو فڕاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تاوەکو دەگاتە پێکانی ئامانجەکان.
