شارپرێس:
بەرپرسێکی ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای کرد، جێگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێزەکە بەسەر ئێرانییەکاندا قڵپ دەکاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە مانای کۆتایی هاتنی یارییەکە دێت.
تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، "ئەمریکا ناوەندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندووەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچەکە بڵاودەکرێنەوە.
دەشڵێت، ئێران هێزی بەرگریی ئاسمانیی لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەدا لەدەستداوە، بۆیە بوونی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە مەترسی بۆ فڕینی فڕۆکەی جەنگی لەئاسمانی ئێران کەم دەکەنەوە.
ڕونیشیکردەوە، پلانی هێرش بۆ سەر ئێران نییە، بەڵام نابێت ئێران کاری وروژێنەرو تێکدەرانە بکات، چونکە جێگیردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مێزەکە بەسەر ئێران قڵپ دەکاتەوە.
ئ.ح