ترەمپ و ناتانیاهۆ پەیوەندییەكیان ئەنجامدا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
میدیاكانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام داوە.

میدیاكانی ئیسرائیل وردەكاری ئەم پەیوەندیەیان ئاشكرانەكردووە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی ئیسرائیل و سوریا و هەوڵەكانی واشنتن بۆ خاوكردنەوەی ئەو گرژییانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا كارێكی زۆر دەكات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی، جەختیشی لەسەر گرنگی پاراستنی گفتوگۆیەكی بەهێزی نێوان ئیسرائیل و سوریا كردەوە.

ترامپ دەڵێت، ئەمریكا دڵخۆشە بەو پێشكەوتنانەی بەدەست هاتوون لە سایەی ئەو ئیرادە و هەوڵانەی لە سوریا خراونەتەگەڕ، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی حكومەتی سوریا كرد لە كارەكانی.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا كە هەڵگرتنی سزا توندەكانی سەر سوریا بۆ گەلی سوریا سوودی هەیە و سەركردایەتی و گەلی سوریاش ئەم هەنگاوەیان بەرز دەنرخێنن.

ترەمپ جەختی لە سەر پێویستی خۆپاراستن لە هەر كردارێك كردەوە كە بتوانێت ڕێگر بێت لە گواستنەوەی سوریا بۆ وڵاتێكی سەقامگیر و ئاوەدان.
ئ.ح