شارپرێس زانیاریی نەبیستراو لەسەر ئەو درۆنە ئاشکرادەکات کە هێرشیکردە سەر کۆرمۆر

ڕاپۆرت

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 838 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بۆ یەکەمجار شارپرێس زانیاریی گرنگ ئاشکرادەکات، کە درۆنەکە دووبەشە، تەقەمەنی و میکانیکی، بەشێکی ئێرانیەو بەشەکەی تری چینییە.

- قەبارەی پانی درۆنەکە ٣ مەترەو درێژی ٢.٥م و کێشی ١٥٠ کیلۆگرامەو لەسەر سیستمی سەتەلایت و GPS کاردەکات و لەسەر سکەو ئۆتۆمبیلی پیکاب بەکاردێ و ئامانج دەپێکێ.

- درۆنەکە بزوێنەری دوو بستۆنی لەسەرەو دروستکراوی وڵاتی چینەو لەجۆری (DLE111) بەژمارەی شاسی BA05248.
- درۆنەکە لە جۆری (میعراج ٥٣٢)ی ئێرانیەو بۆمبڕێژکراوی خۆکوژیەو دراوە بە بەشێک لە میلیشیاکانی عێراق.

- درۆنەکە بە سوتەمەنی بەنزین کاردەکات و هێزی ١٢ ئەسپی هەیە.

- نرخی ئاسایی هە درۆنێک لەبازاڕی ئازاد تەنها ١٠٠٠ دۆلارە.

- درۆنەکان تاوەکو دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر دەڕوات توانای بەرزبوونەوەی ستونی ١٢ هەزار پێی هەیە.

- درۆنەکە سێ کاتژمێر دەتوانێ لەئاسماندا بمێنێتەوەو ٥٠ کیلۆگرام کەرەستەی تەقەمەنی هەڵدەگرێ.

- درۆنەکان لەجۆری کۆنن، نوێ نیەو بەربەستە تەشویشیەکان بەئاسانی کاری تێدەکەن بەتایبەت ئامێری جەمەری GPS.

- ئەم جۆرە درۆنە خۆکوژیە لەلایەن ئێرانەوە دراوە بەزۆربەی میلیشاو کەتائیبەکانی عێراق لەوانە سەرایا ئەبابیل و موقاوەمەی سەلامیە، کەئەم دوو هێزە خۆیان بەبەڵگەوە بڵاویان کردۆتەوە کەبەکارهێنەری ئەم جۆرە درۆنەن.