شارپرێس:
ئیسرائیل ئاشكرایكرد، دوای 19 ساڵ دوركهوتنهوهو ئهنجامنهدانى هیچ كۆبونهوهیهك، وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لوبنان بەڕێوەچوو، دهشڵێت، "ئەم وتووێژانە لەچوارچێوەی ڕێکاری چاودێری ڕێککەوتنی ئاگربەستدا بوە کە ساڵێک پێش ئێستا لەگەڵ حزبوڵڵا واژۆکراوە".
شۆش پدرسن وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ئاشكرایكردوه، "کۆبونەوەکە لەلوبنان هەوڵێکی سەرەتاییە بۆ دانانی بنەمایەک لەسەر بناغەی پەیوەندییە ئابورییەکانو هاوکاریی لەنێوان ئیسرائیلو لوبنان".
پدرسن وتویهتى، "ئەو کۆبونەوەیە بەرهەمی هەوڵەکانی ناتانیاهۆ بوه، بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو کۆبونەوەکەشمان لەلوبنان سازکراوە".
لهلایهكى دیكهوه نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆبونەوەکە لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوهو لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی بیرۆکەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابورییە ئەگەرییەکانی نێوان ئیسرائیلو لوبنان.
دانوستانی نێوان ئیسرائیلو لوبنان دوای شەڕی ساڵی 2006 ڕاگیرابوو، هەرچەندە هەردولایەن ڕێککەوتنێکی ئاگربەستیان هەیە، بەڵام وتووێژی ڕاستەوخۆی سیاسی یان ئابوری لەنێوانیاندا نەبوە.
ههر لهو ڕوهوه ئیسرائیل جەختیكردوهتهوه، "بەبێ گوێدانە هەر پێشکەوتنێک لەهاوکارییە ئابورییەکان، داماڵینی چەک لەحزبوڵڵا بابەتێکی زۆر گرنگە".
