سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا باسى په‌كه‌كه‌ ده‌كات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشكرایده‌كات، پڕۆسەی ئاشتی لەهەسیارترین قۆناغی خۆیدایە، ده‌شڵێت، "لەم قۆناغەدا دوو ئەرکی سەرەکیمان هەیە کە پێویستە بیکەین"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "پرۆسه‌كه‌ ده‌وڵه‌ت‌و په‌كه‌كه‌ گه‌یاندویانه‌ به‌م قۆناغه‌ى ئێستاى".


سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ڕایگه‌یاند، "وەک هەمومان ئاگادارین لەکاروبارەکانی کۆمسیۆن دەتوانین بڵێین پڕۆسەکە لەهەستیارترین قۆناغی خۆیدایە".

ده‌شڵێت، "لەمەودواو لەم قۆناغەدا، دوو ئەرکی سەرەکیمان هەیە کە پێویستە بیکەین‌و ئەنجامەکەشی ڕادەستی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان بكه‌ین".

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ڕاشیگه‌یاند، "هەروەک چۆن هەمومان دەزانین ئەم پڕۆسەیە تەنها پەیوەست نییە بەئەرکەکانی کۆمسیۆن‌و کۆمسیۆن تەنها بەشێکە لەپڕۆسەكە، هه‌ربۆیه‌ ئەم پڕۆسەیە وەک بەشێک لەسیاسەتی دەوڵەت تائێستا بەڕێوەچوە، بەهەماهەنگی هەموو دەزگاکانی دەوڵەت‌و پەکەکەش هێنراوەتە ئەم قۆناغەی ئێستا".