شارپرێس:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایدەكات، 20%ی كۆی گشتیی دانیشتوانی عێراق كرێچینو لەخانوی كرێدا ژیان بەسەردەبەن.
عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی داتاكان له20%ی دانیشتوانی عێراق كرێچین، هەروەها له5%ی دانیشتوانی عێراق لەخانوی تەجاوزو كەلاوەكاندا ژیان بەسەردەبەن.
بهوتهى وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، "له29%ی خانوەكانی عێراق قەرەباڵغنو خێزانی گەورەیان تێدادەژیت، ئەمەش نزیكەی سێ لەسەر یەكی كۆی گشتیی دانیشتوان پێكدەهێنێت لهوڵاتدا".
عەبدولزەهرە ئەلهنداوی سەبارەت بەچەمكی خێزانی قەرەباڵغ ئاماژەی بەوەدا، لەهەر ژورێكدا سێ كەس یان زیاتر بژین.
وتیشی، "عێراق هەموو ساڵێك پێویستی بەدروستكردنی 250 قوتابخانەی نوێ هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشەی دانیشتوان دانەبڕێتو یەك بگرێتەوە".
لەكۆتاییدا جەختیكردەوە، ئێستا عێراق پێویستی بەملیۆنو نیوێك یەكەی نیشتەجێبون هەیە بۆ ئەوەی كێشەی كرێچیانو قەرەباڵغی خێزان چارەسەربكرێت.