سوپای تورکیا کۆڵبەرێکی کوردی کوشت

کوردستان

29 خولەک پێش ئێستا‌ 42 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەسەر سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تورکیا، کۆڵبەرێکی کورد بەدەستڕێژی سوپای تورکیا کوژرا.

سەرچاوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کوژرانی کۆڵبەرێکی کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوری ماکۆ ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی موکریان، حوسێن دەوڵەتخا، کۆڵبەری خەڵکی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوری شارەکە کوژراوە.
ئ.ح