شارپرێس:
ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ (World Gold Council)، ئاشكرایكرد، عێراق لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لەههشت تۆن زێڕی کڕیوە.
ئەنجومەنەکە لەنوێترین ئاماردا ئاشکرایکردوە، عێراق تاوهکوو مانگی ئابی 2025، بڕی 8.2 تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش کۆی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە بەرزبوەتەوە بۆ 170.9 تۆن.
ئەنجومەنەکە وردەکاریی کڕینەکانی خستەڕوو، بەوپێیەی عێراق لەمانگی ئاداردا یەک تۆن، لەحوزەیراندا 1.6 تۆن، لەتەمموزدا 3.1 تۆنو لەمانگی ئابیشدا 2.5 تۆن زێڕی کڕیوە.
لەڕوی پلەبەندییەوە، ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ ئاماژەی بەوەکردوه، عێراق لەپلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکاندا دێت لەسەر ئاستی یەدەگی زێڕ، دوای هەریەک لەسعودیە، لوبنانو جەزائیر.