محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ لێکۆڵینەوە لە دانانی ناوی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکان لە لیستی تیرۆر.
سودانی لە ڕونکردنەوەیەکدا. داواشدەکات سزای توندی ئەو کەسانە بدرێت کە هەڵەکەیان کردووە. هاوکات دەشڵێت، تەنیا داعش و ئەلقاعیدە دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردوەتەوە، عێراق لەپاڵ گەلی لوبنان و یەمەن و ئازارەکانیاندا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هەریەکە لە حزبوڵلای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە، دواتر راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دانانی ناوی ژمارەیەک لیست و قەوارە لە لیستی تیرۆر "هەڵە بووە" و هۆکارەکەی بڵاوکردنەوەی رەشنووسی لیستەکە بووە پێش وردبینیکردنی، هەر بۆیە ناوی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.