شارپرێس:
نوسینەگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی
لەبارەی دەستدرێژی کردنە سەر گۆڕستانی مەسیحییەکان لە کۆیە بڵاوکردەوە.
نوسینەگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە
قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە، ئەم کردەوەیە، بە
هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە
دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" گۆڕستانەکە لە سەر
فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە ".
نوسینگەی سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد،" کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک
هەمیشە، مەڵبەند و نمونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت
پێکهاتەکان بوە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات ".