ئۆجەلان: مەزڵوم عەبدی دەناسم‌ و کەسێکی نزیکی خۆمە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پوختەی کۆنوسی سەردانی شاندی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا خوێندرایەوە. کاتێکیش پرسیار لەبارەی مەزڵوم عەبدی لە ئۆجەلان دەکرێت، لەوەڵامدا دەڵێت،" ئەیناسم و کەسێکی نزیکی خۆمە ".


بەپێی کونوسی کۆبونەوەکە، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان وتویەتی کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە لەسەر ئەو بەڵێنانە بوە کە داویەتی و ئەگەر هەلومەرج لەبار بێت، توانای تیۆری و کرداری هەیە بۆ جێبەجێکردنی، بە درێژی باسی لە پاشخانی مێژوویی کردووە و جەختی لە گرنگیی برایەتیی تورک و کورد کردوەتەوە." 

ئۆجەلان باسی لەوەشکردوە، گیان لەدەستدانی هەر سەربازێک بۆ ئەو تراژیدیایە و هەرگیز پێی دڵخۆش نەبوە، پێویستە گەنجان بەو شێوەیە نەمرن .