شارپرێس:
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵا و حوسییەکان بڵاوکردەوە
و دەڵێت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
دەنگۆی واژۆکردنی بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و
بلۆککردنی پارەکانیان رەتیدەکەینەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو جۆرە بڕیارانە رەوانەی سەرۆکاتی کۆمار
ناکرێت، بەڵکو تەنها مەرسومە کۆمارییەکان و ئەو یاسایانە رەوانە دەکرێن کە لە پەرلەمانەوە
پەسەند دەکرێن.
سەرۆکایەتی کۆمار باسی لەوەکردوە، بڕیاری بەتیرۆریست
ناساندنی حزبوڵا و حوسییەکانیان لەڕێی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە بیستوە.