شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەلێکۆڵینەوەیەکی تایبه‌تى خۆیدا، پەردەی لەسەر جوڵەیەکی نهێنی‌و مەترسیداری پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوی سوریا هەڵدایەوەو ڕاشیگه‌یاندوه، "چه‌ند كه‌سێكى نزیكى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ كوده‌تا".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەیەک لەکاربەدەستە باڵاکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەکەیان ڕویان لەمۆسکۆ کردوە، دەستیانکردوە بەخەرجکردنی ملیۆنان دۆلار‌و ئامانجیش له‌وه، کۆکردنەوەو ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانە بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش دژی حکومەتی نوێی سوریا‌و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵات.
باس له‌وه‌شكراوه، یه‌كێك له‌وكه‌سانه كه‌مال حه‌سه‌نه كه به‌رپرسى هه‌واڵگریى بوه له‌سه‌رده‌مى ئه‌سه‌دو له‌گه‌ڵ ڕامى مه‌خلوف كه ملیادرێرێكى سورییه‌و كوڕه خاڵى به‌شار ئه‌سه‌ده، هه‌ردوكیان ژماره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان دروستكردوه‌و ده‌یانه‌وێ له‌كه‌ناره‌كانى سوریا چه‌كدار كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، له‌وێ ژورى تایبه‌تى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان هه‌یه‌و ڕۆژانه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نوێنه‌ریشیان هه‌یه له‌ڕوسیاو لوبنان‌و ئیمارات هه‌ریه‌كه‌یان له‌و وڵاتانه نیشته‌جێن.
سه‌باره‌ت به‌به‌شار ئه‌سه‌د، ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تى، "به‌شار به‌ته‌واوى ملكه‌چى بابه‌تى مانه‌وه بوه له‌ڕوسیاو بیر له‌شتى تر ناكاته‌وه، به‌ڵام ماهیرى براى به‌شار، ئه‌ویش نیگه‌رانه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌وه‌ى تێكه‌ڵ به‌كاره‌كانى به‌رپرسى هه‌واڵگریى‌و كوڕه خاڵه‌كه‌ى بوبێ یان نا".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتى نوێى سوریا له‌و هه‌وڵانه ئاگاداره‌و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان، پشت به‌كه‌سێك ده‌به‌ستێت كه هاوڕێى منداڵى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریایه‌و ناوى خالید ئه‌حمه‌ده، ئه‌و له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌ددا فه‌رمانده‌ى هێزێكى نیمچه سه‌ربازیى بوه، به‌ڵام له‌ساڵانى ناوه‌ڕاستى شه‌ڕى سوریا له‌ئه‌سه‌د هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ركى خالید ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه له‌ناو پێكهاته‌ى عه‌له‌وییه‌كان كاربكات‌و به‌وه ڕازییان بكات كه ئاینده‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ سوریاى نوێیه نه‌وه‌ك پیاوانى ڕ‌ژێمى پێشوو.
