شارپرێس:
سەرچاوە دیپلۆماسییە باڵاكانی لوبنان ئاشكرایان كرد، سەفەری پلان بۆ داڕێژراوی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەیروت، زەمینە بۆ گۆڕانكارییە بەرفراوانەكان لەناو پێكهاتەی باڵای سەركردایەتی حیزبوڵڵادا خۆش دەكات، لەوانەش لابردنی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبەكە.
ئەو سەرچاوانە ڕوون كردەوە، هەرچەندە سەردانەكەی عێراقچی ڕەهەندی سیاسیی هەیە كە پەیوەندی بەمشتومڕەكانی رەتكردنەوەی سەردانی تاران و ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەلایەن هاوتا لوبنانییەكەی یوسف ڕاجییەوە هەیە، بەڵام ئەو ئەركە سەرەكییەی كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆی دیاری كراوە، لەوە زیاترە.
ئەوان ئاماژەیان بەوە كرد، وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵ دەدات كەشوهەوای گشتیی ناو حیزبوڵا بزانێت بۆ ئەوەی وێنەیەكی وردی بارودۆخی ناوخۆ بە بڕیاردەرانی تاران بگەیەنێت.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەم زانیاریانە بۆ بڕیاردانی چارەنووسساز سەبارەت بە گۆڕانكارییە پێشبینیكراوەكان لە سەرۆكایەتیی ڕێكخراوەكەدا كەڵك لێوەردەگرن، دیارترینیان چارەنووسی نەعیم قاسمە، كە تاران بە نەشیاوی دەزانێت بۆ سەركردایەتیكردنی ئەو حیزبە لەم كاتە گرینگەدا، كە دوای كوژرانی حەسەن نەسروڵڵا پۆستەكەی وەرگرتووە.
ئ.ح
