شارپرێس:
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەهۆی سەری ساڵی نوێوە، دە ڕۆژ دەكرێتە پشوو لەقوتابخانەكان و دەڵێت، خشتەی تاقیكردنەوەكان چەند ڕۆژێك پێشخراوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 25ـی کانونی یەکەمەوە لەهەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشوی فەرمی تاوەکو 3ـی کانونی دوەم بەردەوام دەێت و دەشڵێت، 4ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دوەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، خشتەی تاقیکردنەوەکان چەند ڕۆژێک پێشخراوەو پێش پشوی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکای کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجامدەدرێن و ڕاستەوخۆ دوای پشوی سەری ساڵ وەرزی دوەمی خویندن لەناوەندەکانی حکومی و ناحکومی دەست پێدەکات.
ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەستکاریی ساڵنامە نەکراوەو هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون".