شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكە برینداربون

کوردستان

09/12/2025‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكە لە گوندی خەتێ لە دۆڵی بالیسان برینداربون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شارپرێس، لەگوندی خەتێ لەبالیسان، هەورە بروسكە لە هەشت پێشمەرگەی داوە لەکاتی دەوام لە سەنگەردا و برینداربوون.

 پێنج لەو پێشمەرگانە لە نەخۆشخانەكانی راپەڕین چارەسەر دەكرێن و یەكێكی دیکەشیان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.