شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی وردەکارییەکانی ئەو هێرشەی ئاشکراکرد کە لەشاری تەدمور لەناوەڕاستی سوریا ڕویداو لەئەنجامدا سێ ئەمریکی کوژران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، هێرشەکەی تەدمور لەمیانەی کۆبونەوەیەکی نێوان بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکیو بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕویداوە بۆ تاووتوێکردنی چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستویەتییەوە، سەربازە ئەمریکییەکان شانبەشانی هێزەکانی سوریا پاسەوانی کۆبونەوەکەیان کردوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دوای هێرشەکە، ئەمریکا دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 ناردوە بۆ ئەوەی بەسەر تەدموردا بفڕن.
دوای ڕوداوەکە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکیو وەرگێڕێکی ئەمریکیو برینداربونی سێ سەربازی دیکەشی ڕاگەیاند لەئەنجامی بۆسەیەکدا کە چەکدارێکی داعش لەسوریا دایناوە.