شارپرێس:
به‌درێژایى سنوره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ سوریا، هێزێكى
زۆر بڵاوه‌ى پێكراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئاشكرایده‌كات، "ئه‌و هێزانه‌ى
به‌درێژایى سنورى عێراق‌و سوریا بڵاوه‌یان پێكراوه هێزى ڕاهێنراوى پڕچه‌كن".
دوابەدوای ئەو هێرشەی کە هێزەکانی ئەمریکاو سوریای
لەشاری ته‌دمور له‌ناوه‌ڕاستى سوریا کردە ئامانج، هێزە ئەمنییەکانی عێراق به‌په‌له
ڕێوشوێنى ئەمنیی توندیان بەدرێژایی سنوره‌كانى لەگەڵ سوریا گرته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایده‌كات،
"دواى كوژرانى سێ سه‌ربازو وه‌رگێڕێكى ئه‌مریكى‌و سێ سەربازی دیکەش برینداربون،
عێراق ده‌ستى به‌ئاماده‌كاریى‌و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منیى توندوتۆڵ كرد".
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكرده‌وه، "ئەو هەنگاوەی
عێراق لەکاتێکدایە کە مه‌ترسیه‌كان ڕویان لەزیادبون كردوه له‌وه‌ى، چه‌كداره
داعشه‌كان له‌ناو ڕیزه‌كانى سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریاوه دزه بكه‌نه ناو عێراقه‌وه،
ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی جوگرافیای ئاڵۆزی ناوچە سنورییەکان‌و مێژوی دورودرێژی چالاکییەکانیان
لەلایەن ڕێکخراوەکەوە، بەتایبەتی لەناوچە بیابانییەکان‌و ئه‌و شوێنانه‌ى بۆشایى ئه‌منییان
تێدایه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "فه‌رمانده باڵا ئەمنییەکانی
عێراق هەر لەساتەکانی سەرەتاى ڕوداوه‌كه‌ى ته‌دموره‌وه، چاودێری هێرشەکەیان کردوەو
وەک هەڕەشەیەکی ئەمنی جددی مامەڵەیان لەگەڵداکردوە، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی لێکچونی
جوگرافی‌و ژینگەیی نێوان بیابانه‌كانى سوریا‌و ڕۆژئاوای عێراق".
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌شى وتوه، "به‌بڕیارى
فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى بۆ سنوره‌كانى
عێراق‌و سوریا جوڵه‌یان پێكراوه، هێزى ڕاهێنراوو پڕچه‌كن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌وڵه
هه‌واڵگرییه‌كان‌و چاودێریى ئاسمانیش زیادكراوه‌و به‌به‌رده‌وامى درۆنى عێراقى به‌ئاسمانى
سنورى نێوان عێراق‌و سوریادا ده‌سوڕێته‌وه".
