چه‌ند زانیارییه‌ك گرنگ له‌باره‌ى ڕێكاره‌كان بۆ موچه‌ى مانگى 10 ئاشكراده‌كرێت

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ئەوەی موچەی مانگی 10 بێت، پێویستە لەماوەی شه‌ش ڕۆژدا، داهاتی ناوخۆ بنێرێت"، ده‌شڵێت، "هەرێم دەبێت بچێتە ژێر بارى بەرپرسیارێتى موچەی مانگەكانى (11و 12)ى ئه‌مساڵ".


عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "بۆ موچەی مانگی (10)و چارەنوسی موچه‌ى مانگه‌كانى (11و 12)، سه‌ره‌تا بۆ هاتنی موچەی مانگی (10)، پێویستە هەتا 22ی ئەم مانگه‌ بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بدەنە عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت، لەماوەی پێنج ڕۆژدا تەمویلدەکرێت، بۆ موچه‌ى مانگه‌كانى (11و 12)ش عێراق ناچێتە ئه‌و باره‌وه‌".

بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە هەموو مانگێک هەرێم یەک داهاتی ناوخۆ دەنێرێت‌و عێراقیش یەک موچەی ناردوە، بەمەش تاکۆتایی ساڵ، هەرێم (3 مانگ‌و 3 ڕۆژ) لەمساڵدا نەوت دەداتە عێراق لە(27ى 9)وە، عێراق چوار موچەی ناردوە ئه‌وانیش (7، 8، 9و ده‌بێت 10ش) بدات".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "دواکەوتنی ئەو دوو موچەیه‌ش هی پێش هەناردەکردنی نەوتە کەڵەکەبوەو دواکەوتوە، هەرێم دەبێت بچێتە ژێر بەرپرسیاری موچەی ئەو دوو مانگە".

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "بۆ ئەمساڵ بەهی ئەم مانگەشەوە بینێرێت؛ هەرێم (10) داهاتی ناوخۆی ناردوە، عێراق (10) موچەی ناردوە، کەواتە: دوو داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "نۆ مانگ، خۆیان نەوتیان فرۆشتوە بەتانکەرو نزیکەی (75 ملیۆن) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، داهات بۆ خەزێنەی گشتیی سفر بوە، لەبەرمیلێک 10 دۆلار مابێتەوە 750 ملیۆن دۆلار دەکات! کوا؟ لە27ى 10ی ئەمساڵەوە، بەغدا هەموو ڕۆژێک 50 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە هەرێم، دەپاڵێورێت، سوتەمەنی بەبازرگانی دەفرۆشرێت! داهاتی ئەمە کوا!، 400 ملیار دینار، لەکۆتایی پارساڵ بۆ موچە هات لەبەغداو نەدرا! کوا!".

بەپەلە