ناتانیاهۆ دەچێتە ئەمریكاو لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت و كۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵ> ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەبێت.

 
هاوكات، ڕۆژی هەینی، ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆبونەوەی ناتانیاهۆ و ترەمپ کلیلی بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی داهاتوی ڕێککەوتنەکەیە.
 
ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت بەزوترین کات حکومەتە تەکنۆکراتەکەی غەززەو هێزە نێودەوڵەتییەکە ڕابگەیێنێت.
 
ئەم سەردانەی ناتانیاهۆ لەكاتێكدایە، ئەمە پێنجەم سەردانیەتی لەماوەی ئەمساڵدا بۆ ئەمریكا.

سەردانەکە لەکاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ و نێوەندگیرە هەرێمییەکان فشار دەکەن بۆ ئەوەی قۆناغی دوەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەکەرتی غەززە دەستپێبکات.