شارپرێس:
لەئاگاداریەکدا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی ڕێگاکان و نالەباری کەش و هەوا ، لە لایەن ئێرانەوە ئاگادار کراینەوە بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی ڕێگاکان بەستراون.
دەروازەکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران دەکەین ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.
دەشڵێت، لە باشتربوونی هاتووچۆو و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە لەبەشێکی زۆری ڕێگاکان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.