شارپرێس:
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستیپێکرد.
ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ ناتانیاهۆ باسی چەکداماڵینی حەماس دەکەم و هیوادارم بە خێرایی بگەینە قۆناغی دووەمی پلانی غەززە.
ترەمپ دەشڵێت، هەروەها لەگەڵ ناتانیاهۆ قسە دەکەم سەبارەت بە بەشداری تورکیا لە هێزی ئاشتیپارێزی غەززە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوا بارمتە لە غەززەو بەم نزیکانە ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەست پێدەکات.
لەبارەی ئێرانەوە ترەمپ دەڵێت، وەڵامدانەوە بۆ ئێران خێرا دەبێت ئەگەر پەرە بە توانا ئەتۆمییەکانی بدات.
لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت ڕازی بوون بەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ترەمپ ڕایگەیاند بەڵێ، ئێران کار بۆ بنیاتنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمی دەکات، وەڵامێکی خێرای دەدرێتەوە.
لەبارەی ڕەوشی نێوخۆی ئێران دەڵێت، باسی گۆڕینی ڕژێم ناکەین، بەڵام لەنێوخۆی ئێران کێشەی زۆر هەن.
دەربارەی سوریا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هیوادارم ناتانیاهۆ لەگەڵ سوریا بگاتە ڕێککەوتن، سەرۆکی سوریاش هەوڵەکانی خۆی دەدات.