شارپرێس:
هاتووچۆی شارباژێڕ ڕایگەیاند، لەئێستادا داواکارن بەهیچ جۆرێک هاتووچۆ نەکرێت بەهۆی زۆری بەفرەوە لە تەواوی شەقامەکان بەربەست دروست بووە.
هاتووچۆی شارباژێڕ لەئاگادارییەکدا دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی قەزای شارباژێڕ شۆفێران و گەشتیاران ئاگادار دەکەین ڕێگای قەیوان و ئەزمەڕ بەستوێتی و تونێلی پێشڕەویش داخراوە ، لەئێستادا داواکارن بەهیچ جۆرێک هاتووچۆ نەکرێت بەهۆی زۆری بەفرەوە لە تەواوی شەقامەکان بەربەست دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ داوادەکات، شۆفێران لە پێناو سەلامەتی خۆیان بەهیچ جۆرێک هاتووچۆ نەکەن لەبەر زۆری ئاستەنگ هاتووچۆ ڕاوەستاوە.