شارپرێس:
ڕه‌وتى هه‌ڵوێست موفاجه‌ئه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداو به‌پێنج كورسیى په‌رله‌مانه‌وه، توانیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕابگرێت له‌وه‌ى كاندیده‌كه‌ى سه‌ربخات بۆ پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌رچه‌ند كاندیده‌كه‌ى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ده‌نگى زیاترى لهكاندیدى پارتى هێنا، به‌ڵام نه‌بوه ده‌نگى پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه.
له‌كۆى 293 په‌رله‌مانتارى به‌شداربوى هۆڵى ده‌نگدان، د. ڕێبوار كه‌ریم توانیى 153ده‌نگ بهدهستبهێنێتو د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا-ش 117 دهنگو 22 ده‌نگى پوچه‌ڵیش هه‌بون، هه‌ربۆیه كاندیدى سه‌ركه‌وتوو پێویستى به‌زیاتر له160 ده‌نگ بوو، هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردنى كاندیدى دوه‌مى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌وته خولى دوه‌مه‌وه.
له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراقدا، ڕه‌وتى هه‌ڵوێست موفاجه‌ئه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداو توانیى به‌پێنج كاندیده‌وه، سه‌ركه‌وتنى كاندیده‌كه‌ى پارتى ڕابگرێت.
چاودێران ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ى ڕەوتی هەڵوێست توانیى به‌پێنج په‌رله‌مانتاره‌وه بیكات‌و سه‌ركه‌وتنى حزبێكى وه‌ك پارتى ڕابگرێت له‌پرۆسه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌دا، موفاجه‌ئه‌ى هه‌ڵبژاردنه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایكرد، توانیویانه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان بكهنو سه‌ركه‌وتنى كاندیده‌كه‌یان (د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌دواى ڕاگهیهنراوهكهى باره‌گاى بارزانى له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه، هه‌ڵوێستى گۆڕیىو نه‌ك ده‌نگى بهكاندیدهكهى پارتى نه‌دا، به‌ڵكو به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، هه‌وڵیشیداوه، سه‌رنه‌كه‌وێت.
