شارپرێس:
وه‌زیرێكى كورد له‌به‌غدا زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى یه‌ك (ئه‌م مانگه) ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دڵنیایی ده‌ده‌ین هیچ كێشه‌یه‌كى نییه".
بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق له‌پشكى پارتى بۆ میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى (ڕوداو) ڕونكردنه‌وه‌یداوه سه‌باره‌ت به‌موچەکانی مانگی 11و 12ی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها موچەی ئەم مانگە، له‌و ڕوه‌وه وتویه‌تى، "موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، هیچ کێشەیەکى نییەو ڕه‌وانه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌دوو موچه‌كه‌ى دیكه‌ى ساڵى ڕابردوو (11و 12)، بەنگین ڕێکانی ئاشكرایده‌كات، "وەکو پارتی داوامانکردوە ئەو دوو موچەیەش خەرجبکرێت".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌گه‌رى خه‌رجكردنى ئه‌و دوو موچه‌یه هه‌یه، وه‌زیره‌كه‌ى پارتى له‌به‌غدا ڕاشكاوانه وتویه‌تى، "ئەگەری خەرجکردنی دوو موچەکە کەمە".