شارپرێس:
دوو شاخەوان لەکاتی شاخەوانیدا لەسەر شاخی پیرەمەگرون هەڵدێران و بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت،" بارودۆخی کەسێکیان ناجێگیرە".
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون ئاشكرایكرد، گروپێکی شاخەوانی کە ژمارەیان 20 کەس بوە بەمەبەستی شاخەوانی چون بۆ شاخی پیرەمەگرون و دوو کەسیان لەسەر شاخەکە هەڵدێران.
وتیشی، تیمی تایبەتمەندییان ناردوەو هەوڵی رزگارکردنیان دەدەن، ئەو دوو کەسەی هەڵدێراون کەسێکێکیان بێهۆشە و کەسێکیشیان بریندارەو قاچی شکاوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو هەفتەی ڕابردودا بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێم باریوەو كەشناسیش ئەمڕۆ هۆشداری لەشەپۆلێكی دیكەی بەفرو باران دا كەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.