ئاسایشی حەلەب تێكشاندنی دوو هێرشی گەورەی گروپەچەكدارەكان ئاشكرادەكات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، دوو هێرشی بەرفراوانی گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشقیان بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود تێکشکاندوەو ناچار بەپاشەکشەیان کردون.

 
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد، گروپە چەکدارەکانی (ئەلعەمشات، حەمزات و نورەدین زەنگی) کە سەر بەحکومەتی دیمەشقن، لەمیحوەری وادی زەیتونەوە دوو هەوڵی داوە بۆ ناو گەڕەکی شێخ مەقسود.
 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو گروپانە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی تانک و چەکی قورسیان هەبوە.
 
ئاسایشی حەلەب دەڵێت،" هێزەکانمان توانییان ڕوبەڕویان ببنەوەو هەردوو هەوڵی پێشڕەوییەکە پوچەڵ بکەنەوە، بەوەش هێرشکارانیان ناچار بەپاشەکشە کردوە لەو میحوەرە".
 
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەریەک تۆپبارانی گەڕەکی شێخ مەقسود لەلایەن هێزەکانی سەر بەحکومەتەوە بەردەوامە.
 
 

 
 

 

بەپەلە