ئیلهام ئەحمەد: ئێمە پابەندی ڕێككەوتنین و دیمەشق شەڕی هەڵبژاردوە

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی باڵای خۆسەر ڕایگەیاند، ئەوان هێشتا پابەندن بەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئەنجامدراون و دەڵێت،"دەسەڵاتدارانی سوریا ڕێگەی شەڕیان هەڵبژاردوە".


ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ڕایگەیاند،" دەسەڵاتدارانی سوریا هێرشدەكەنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و  ڕێگەی شەڕیان هەڵبژاردوە".

وتیشی،" بەئەنجامدانی ئەم هێرشانە، لایەنی حکومەت هەوڵ دەدات کۆتایی بەو ڕێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر کراون".

جەختیشی کردەوە،" ئێمە پابەندین بەڕێککەوتنەکان و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەین و دەمانەوێت لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکومەتی دیمەشق ئامادەنییە پابەندی ڕێککەوتن بێت.

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ئەمریکا لەو بابەتە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت، هیوادارە بتوانن فشار لەدیمەشق بکەن بۆ ئەوەی بەڕێککەوتن پابەندبن.

بەپەلە