سوریا بەنیازی كۆمەڵكوژییە لەگەڕەكە كوردییەكانی حەلەب...نەخشەكەی بڵاوكردەوە

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوریا لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی نەخشەیەكەوە لەبارەی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب نیازی خۆی بۆ كۆمەلكوژیكردنی خەڵكی كورد لەحەلەب ڕاگەیاندو  لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە كەئەمشەو نیازیان هەیە هێرشێكی قورس بكەن.


دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سوریا لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە،"ڕایدەگەیەنین کە گەڕەکی شێخ مەقسود ناوچەیەکی سەربازیی داخراوە. قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەگەڕەکی شێخ مەقسود لەکاتژمێر 06:30ی ئێوارەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتێکی نادیار".

دەشڵێت،"ڕاسپاردەی کەسوکاری سڤیل دەکەین لەناو گەڕەکەکان، پێویستە لەپەنجەرەکان دوربکەونەوەو بچنە نهۆمەکانی خوارەوە و وریابن لەنزیکبوونەوە لە پێگەکانی رێکخراوی هەسەدە".

پێشتر سوپای عەرەبیی سوریا نەخشەی چەند خاڵێکی بڵاوکردەوە بۆ بەئامانجگرتن. 

هاوكات، ئاسایشی حەلەب ڕایگەیاند، یەکێک لەو خاڵانە "نەخۆشخانەی خالید فەجر"ە و ئەوەی سوپا دەیکات تاوانی جەنگە".


 
 

 

 

بەپەلە