سبەی سلێمانی خۆپیشاندان بۆ ڕۆژئاوا دەکات...داوایەك لەخەڵكی شارەكە دەكرێت

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە سبەی شەممە، کاتژمێر 1:30 پاشنیوەڕۆ لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک دژی ئەو پێشێلکارییانە ئەنجام بدرێت کە لەلایەن حكومەتی سوریاوە لەهەریەك لەگەڕەکەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی شاری حەلەبی ڕۆژئاوای کوردستان دەكرێت.


داواش دەكرێت  وەك ئەركێكی نەتەوەیی بەشداری بەرفراوانی میللی هەبێت.

شەوی ڕابردوو، کەمال رەئوف، رۆژنامەنوس ڕایگەیاند، سلێمانی شاری شاران، شارە رام نەكراوەكەی كوردستان، شەممە خۆتان ئامادەكەن بۆ هەڵویستی مەردانەی پشتیوانی رۆژئاوا، باهەموو پێكەوە رێگری بكەین لەكۆمەڵكوژی كوردانی حەلەب، هەڵوێستی ئێوە، دەنگی ئێوە، بۆ بەرگریكردنە لە نەشكاندنی ئیرادەی كوردان..  شەممە هەموومان پێكەوە دەبین..!

ئەمە لەكاتێكدایە، لەلایەن حكومەتی سوریاوە هێرشێكی بەرفراوان و قورس كراوەتە سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب  و بۆتە هۆی شەهیدبون و برینداربون و ئاوارەبونی كوردەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە.

بەپەلە