شارپرێس:
لەچەند كاتژمێرە ڕابردوەوە كارەی نیشتیمانی لەچەند گەڕەكێكی هەرێم كوژایەوەو وەزارەتی کارەباش ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت،" هۆکاری پچڕانی کارەبا لەبەشێک لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، باران و ڕەشەبای بەهێزە".
وەزارەتی کارەبای هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،" بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بەتۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 08:00، گرفتی پچڕانی کارەبا لەبەشێک لەپارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو".
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا،" ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایەو تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە لەهەرێمی كوردستان كارەبای نیشتیمانی بۆتە پڕۆژەی زیرەكی كارەبای بیست و چوار كاتژمێری، ئەمەش سێیەمین جارە گرفتی كوژاندنەوەی كارەبا دروست ببێت.