شارپرێس:
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای سوریایان ڕاگەیاند، کە لەکاتی خستنەخوارەوەیدا سەرقاڵی بۆردومانی ڕاستەوخۆی گەڕەکە نیشتەجێبونەکانی شێخ مەقسود بوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ حەلەب ڕایگەیاند، توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی درۆنی سەر بەسوپای عەرەبیی سوریاو گروپەکانیان بخەنە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو فڕۆکەیە لەکاتی خستنەخوارەوەیدا سەرقاڵی ئەنجامدانی بۆردومان و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی گەڕەکە نیشتەجێبوەکانی شێخ مەقسود بوە.
ئاسایشی حەلەب ئاماژەی بەوەشداوە، خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە لەچوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی بەردەوامی ئەو هێرشانە دێت کە لەلایەن میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشقەوە بەبەکارهێنانی جۆرەها چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی گەڕەکەکە ئەنجام دەدرێن.