شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، ئەم میدیایانە بەدرۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی ناو پاسەکان شەڕڤانانی ئێمەن و جەخت دەكاتەوە، "ئەم بانگەشانە سەرلەبەریان درۆن و ڕاست نین".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، لەهەوڵێکی بێهیوادانەدا بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، میدیاکانی گروپەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق و پاشکۆکانیان، وێنەی ئەو پاسانە بڵاودەکەنەوە کە خەریکی ڕاگواستنی هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەکی "شێخ مەقسود"ن لەژێر ئەو تۆپبارانە دڕندانەیەی کەماوەی پێنج ڕۆژە گەڕەکەکە ڕوبەڕووی بوەتەوە.
دەشڵێت،"ئەم میدیایانە بەدرۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی ناو پاسەکان شەڕڤانانی ئێمەن و جەخت دەكاتەوە، "ئەم بانگەشانە سەرلەبەریان درۆن و ڕاست نین".
ئاسایشی حەلەب ئەوەش ڕوندەكاتەوە، كە ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە وێنەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەن کە بەزۆرەملێ ڕاگوازراون و قوربانی دەستی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو گروپانەن، جگە لەوەی ژمارەیەک گەنجی مەدەنی لەلایەن ئەو گروپانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی ڕابردوو سوپای سوریا چەند گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كەچەندین پاسی نیشاندەدات و وتی،" ئەو پاسانە شەرڤانان و خەڵكی گەڕەكە كوردییەكانی پێ دەگوازنەوە".
