بۆچی بەکارهێنانی رۆژانەی بیستۆک مەترسییە بۆسەر تەندروستیی؟

تەندروستی

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 56 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەکارهێنانی بیستۆک بۆتە خویەکی ڕۆژانە، بەڵام مەترسییەکی گەورە بۆ سەر بیستن دروست دەکات.

 
پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن، بەرزکردنەوەی دەنگ بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی شانە وردەکانی ناو گوێ و لەدەستدانی بیستن یان زرینگانەوەی گوێ.

 پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە زۆرجار زیانەکان لە سەرەتادا دەرناکەون، ئەمەش وای کردووە زۆرێک لە بەکارهێنەران، بەتایبەت مێردمنداڵان، هۆشدارییە تەکنیکییەکان پشتگوێ بخەن.

 بۆ پاراستنی گوێ، پێویستە ئاستی دەنگ کەم بکرێتەوە، کاتی بەکارهێنان سنووردار بکرێت و پشکنینی خولیی ئەنجام بدرێت.

 هەروەها بەکارهێنانی بیستۆکی "دژە ژاوەژاو" باشترین ڕێگەیە، چونکە ڕێگەت دەدات لە ژینگەی ژاوەژاودا بە ڕوونی گوێت لە دەنگ بێت بێ ئەوەی پێویست بکات دەنگەکە زۆر بەرز بکەیتەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی